Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:27

ئه‌م زانیاریه‌ مه‌ترسیداره‌ له‌باره‌ی سوکانی ئۆتۆمبێل بزانه‌

تووشی چەندین جۆری نەخۆشیت دەکات
کوردستان TV
100%


وێبسایتی Car rentals راپرسییەکی بۆ ھەزار شۆفێرکرد لەئەمریکا لەبارەی شێوازی پاکژکردنەوەی ناو ئۆتۆمبیل و دەرکەوت تەنیا ٣٢%یان کەمجار سوکان و ئۆتۆمبیلەکەیان پاک دەکاتەوە. 

لەراستیدا دەرکەوت ھەندێکیان ساڵی ١ جار ناو ئۆتۆمبیل پاک دەکەنەوە، ناوەندی نیشتمانی زانیاریی تەکنەلۆژی و زیندەگییش رایدەگەیەنێت کەناو ئۆتۆمبیل پیسترین شوێنی سەر زەوییە و لەتەوالێت پیسترە. 


دەرکەوت ٦٢٩ بەکتریا ھەیە لەسەر ھەر سانتیمەترە دووجایەک لەسوکانی ئۆتۆمبیل. 
کەئەمەش جۆرە بەکتریایەکە کەتوشی چەندین جۆری نەخۆشیت دەکات وەک ژەھراوی بوونی خۆراکی و ھەوکردنی پێست و بەکتریای مارسا کەدژە ئەنتی بایۆتیکە، ھۆکاری بوونی ئەم جۆرە بەکتریایانەش ئەوەیە لەگەشتی درێژخایەندا نان لەنێو ئۆتۆمبیلدا دەخۆین.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.