مایەسیری، بریتیە لەكشانی ناسروشتی لەقەبارەی دەمارەكانی دەریچەی كۆم و گرفتەكە هاوشێوەی دەوالیە كەلەدەمارەكانی جەستەدا دروست دەبێت.
زۆرێك لەمرۆڤەكان تووشی مایەسیری دەبن كەهۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشیە دەگەرێتەوە بۆ چەند رەفتارێكی هەڵە لەژیانی رۆژانە ئەوانیش بریتین لە:
1- هەڵگرتنی شتی قورس: هەڵگرتنی قورسایی كاریگەری و فشار لەسەر ئەندامەكانی هەناو دروست دەكات و دەبێتە هۆی هەڵاوسانی دەمارەكان.
2- هەڵگرتنی قورسایی لەهۆڵی وەرزشكردن: زیادەڕەویی لەهەڵگرتنی قورسایی لەهۆڵی وەرزشكردن دەبێتە هۆی تووشبوون بە مایەسیری ، دەبێت لەكاتی هەڵگرتنی قورسایی رەچاوی زیان نەگەیان بەجەستە بكرێت و سەنگی گونجاو دیاری بكرێت.
3- دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە توالیت: ئەم رەفتارە خراپە دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بەمایەسیری و دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر وادەكات فشار لەسەر دەمارەكان دروست بێت.
4- سیستمی خۆراكی: خۆراك رۆڵێكی گرنگی هەیە لەخۆپاراستن لەتووشبوون بەمایەسیری ، رفتارە خراپەكان و پشت بەستن بەخواردنی خێرا و لەقتوونراوەكان و چەورەكان زیانی هەیە.
5- پشتگوێ خستنی قەبزبوون: دەبێتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەر جەستە و هەڵاوسانی دەمارەكان ، بۆیە دەبێت لەو كاتانەدا وەرزش بكرێت و ریشاڵی پێویست بخورێت و بڕی پێویستی ئاو بخورێتەوە.
6- پشتگوێ خستنی سكچوون: بەدیارتین هۆكاری تووشبوون بە مایەسیری دادەنرێت و چەند جارێك رۆیشتن بۆ توالیت لەسەر یەك دەبێتە هۆی دروستكردنی فشار لەسەر دەمارەكان.
7- دووگیانبوون: سكپڕی دەبێتە هۆی دروستكردنی فشار لەناوچەی سك و فراوانبوونی رەحم و گۆڕانكاریی هۆرمۆنەكان و قەبزبوون كەهەموو ئەوانە هۆكارن بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەمایەسیری.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.