راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به داوه‌تێکی فه‌رمی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته مونشن بۆ به‌شداریکردنی له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی شوباتی 2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک، کە پێکهاتووە لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی مونشن، کە بریارە لە 15ی مانگ دەست پێ بکات بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
بڕیارە لە پەراوێزی کۆنگرەکە مەسرور بارزانی چەندین دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.
کۆنفرانسی ئاسایش له مونشن گه‌وره‌ترین کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانه، زیاتر له 35 سه‌رۆک وڵات و سه‌رۆک وه‌زیر به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵ زیاتر له 600 که‌سایه‌تی و نوێنه‌ری وڵاتان و که‌سانی بریارده‌رو خاوه‌ن ئه‌زمون له بواری ئاسایش و به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
به‌یانی 55 مین کۆنفرانسی جیهانی ئاسایش له مونشن وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له کۆنفرانسی جیهانی ئاسایش له مونشن 80 وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه ئاماده ده‌بن ، له رۆژانی 15 و 17 ی ئه‌م مانگه له هوتێلی بایهریشێ هوڤ له شاری مونشن به‌رێوه ده‌چێت.
شایه‌نی باسه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له ده‌وروبه‌ری شوێنی کۆنفرانس رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتوته به‌ر بۆ پاراستنی میوانانی کۆنفرانس.
-سه‌رۆکی کۆنفرانسی مونشن (ڤولفگانگ ئیشینگه‌ر) راگه‌یاند له مێژووی 50 ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌مه گه‌وره‌ترین کۆنفرانسه له رووی به‌شداری شانده باڵاکان به تایبه‌تی گه‌وره‌ترین شاندی ئه‌مریکا و وڵاتی چین .
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو به‌رده‌وام شاندی باڵای هه‌رێمی کوردستان به‌شداربوو، له ساڵانی رابردوو سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی چه‌ندین جار به فه‌رمی له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه بانگهێشتی ئه‌م کۆنفرانسه کراون.
بۆ ساڵی 2019 راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گشتی هه‌رێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی به‌شداره له‌م کونفرانسه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.