Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:14

تۆ نه‌هاتی کلیپه‌ تازه‌که‌ی " نامۆ" یه‌

تێکست و ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین گۆرانیبێژ ئامادە کردووە
کوردستان TV
100%


ئاوازدانەرو گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان "  نا مۆ "  نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ کلیپێك  بە ناوی " تۆ نەھاتی " بڵاو کردەوە .

 گۆرانی تۆ نه‌هاتی تێکسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن "  ڕەنج سەنگاوی  " نووسراوه‌  و " موحسین مورادی "  کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە ئه‌نجامداوه‌ و " نامۆ " ی گۆرانیبێژ خۆی ئاوازی بۆ كلیپه‌كه‌ داناوه‌ . 

 هه‌ردوو گۆرانیبێژ  " نامۆ و تەھا قادر" گۆرانییەکی دوێت لە مانگی نەورۆزی ئه‌مساڵ بڵاو دەکەنەوە كه‌ بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کاری وێنەگرتن بۆ کلیپەکە بکەن .

نامۆ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ھەروەھا تێکست و ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین گۆرانیبێژ ئامادە کردووە، ماوەیەکە کارە ھونەرییەکانی لە ھەولێر دەکات و کۆمپانیایەکی ھونەریشی دامەزراندووە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.