Erbil 38°C سێشەممە 01 ئەیلوول 19:48

ژنانی ژاپۆنی حەز بە ڤالانتاین ناکەن

وەک سیمبولی خۆشەویستی نێوان دوو رەگەز نابینرێت
کوردستان TV
100%


هەرچەندە  لە ژاپۆن یادی رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) دەکرێتەوە بە بەخشینی شیرینی و چوکوڵاتە بە پیاوان، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە ئێستادا ژنان حەز بەم رۆژە ناکەن.

لە 14ی مانگی شوباتی هەموو ساڵێک لە جیهاندا یادی رۆژی ڤالانتاین بەشێوەی جۆراوجۆر دەکرێتەوە، لە رابردوودا ئەم رۆژە بۆ ژاپۆنیەکان بە بایەخ بووە ژنان چوکلاتەی تایبەتیان دەبەخشییە پیاوان، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا ئەم یادکردنەوەیە کاڵبووەتەوە و  ئەو رۆژە وەک دەرفەتێک بۆ خۆشەویستی نابینن.

لەبارەی هۆکارەکانی هەڵهاتنی ژنانی ژاپۆنی لە رۆژی ڤالانتاین، پسپۆڕێکی زانکۆی تێمپڵ لەتۆکیۆ دەلێت " لە ئێستادا هێمای ڤالانتاین لای ژنانی ژاپۆنی پێچەوانە بوەتەوە و چیتر وەک سیمبولی خۆشەویستی نێوان دوو رەگەز نابینرێت، بەڵکو زیاتر وەک سیمبولی رەگەزی نێر دەیبینن." 

لەوبارەیەوە توێژینەوەیەکی زانکۆی تۆکیۆ نیشانیدەدات %60 ی ژنانی ژاپۆنی لە ئێستادا چۆکلاتە بۆ پیاوان ناکڕن، بەڵکو لە رۆژی ڤالانتایندا تەنها چوکلاتە بۆخۆیان دەکڕن.

هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە تەنها لە 35%ی ژنان لەو رۆژەدا چوکلاتە بۆ پیاوەکانیان و کەپڵەکانیان دەکڕن.

بۆیەکەمین جار لەساڵی 1958 دا ئاهەنگی رۆژی ڤالانتاین لەژاپۆن بەڕێوەچوو، پاش ئەوەی کۆمپانیایەکی دروستکردنی چوکلاتە پێشنیاری ئەوەی کرد ژنان چوکلاتەی خۆشەویستی ببەخشنە خۆشەویستەکانیان.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.