بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو 18/2/2019 ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 14/2/2019، رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌وڵه‌كانى هێز و لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان كرا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو 18/2/2019 ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی ئه‌و دانیشتنه و پێویستیی به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌و دانیشتنه‌دا كرایه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووى هه‌رێم كرده‌وه له رووی داڕشتنی یاسا و چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ باشتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى، سه‌رۆكی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 18/2/2019 له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.