له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-2-2019 پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سلێمانی بۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سلێمانییه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه .
شیاوی باسه دوێنێ پێنجشه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ جارێكی دیكه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام كۆبوونه‌وه و وته‌بێژی هه‌ردوولاش دوای كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایانگه‌یاند: كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجامداوه و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌مه‌ڕ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.