له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سلێمانی بۆ جارێكی دیكه له كۆبوونه‌وه‌دان.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له سلێمانییه‌وه پێی ڕاگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه له فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و مه‌حمود محه‌مه‌د و دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس و عارف ته‌یفور و زه‌عیم عه‌لی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.