55ەمین كۆنگرەی ئاسایشی میونشن بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا دەستی بە كارەكانی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی یەكەم رۆژی كۆنگرەی ئاسایشی میونشنە و بڕیارە تا دوو رۆژی تر بەردەوام بێت.
لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وتارێكی خوێندەوە و ئاماژەی بە پێویستی بەردەوامیدان بە شەڕی نەهێشتنی داعش دا و دووپاتی لەسەر هاوكاریكردنی كورد كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و قەرەبووكردنەوەی كوردانی ئێزیدی لە بەرانبەر ئەو زیانانەی لەسەر دەستی داعش تووشی هاتن.
لە كۆنگرەی میونشدا 600 كەسایەتیی جیهانی بەشداری دەكەن، 35 سەركردەی وڵاتان و 50 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگرییان لەنێودایە.
لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.