ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، رایگەیاند" ئەرکیان بەردەوام دەبێت له شه‌ڕی دژی داعش، چونکە رێكخراوه‌كه بە تەواوی شکستی نەهێناوە و خۆی و تۆڕەكانی گۆڕیوە کە ئەوەش وا دەخوازێت ئه‌وانیش خۆیان بگۆڕین.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له وتارێكدا له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، راشیگه‌یاند، کورد لەتەك ئەوان لەبەرەکانی پێشەوە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش داوە و تەنیا بە بەشداری راستەقینەی کورد و پێکهاتەکان ئاشتی بەردەوام دەبێت.
ئۆرسولا ڤۆندەرلاین گوتیشی: "ئەرکمان بەردەوام دەبێت، چونکە داعش بە تەواوی شکستی نەهێناوە و خۆی و تۆڕەكانی گۆڕیوە دەبێت ئێمەش خۆمان بگۆڕین".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڤۆنده‌رلاین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکوومەتی نوێ پێکهاتووە، "هەواڵێکی ئەرێنیە" و گوتی: "دەبێت بەیەکەوە لە قۆناخی دهاتوو پاڵپشتی حکوومەتەکە بکەین. لە قۆناخی ئاوەدانکردنەوە و داهاتوو دەبێت هەموو کۆمەڵە و پێکهاتەکانی عێراق بەشداربن، مەبەستم لەهەموویان هەموو پێکهاتەکانە وەک شیعە و سووننە و کورد".
له باره‌ی رۆڵی كوردیش له شه‌ڕی دژی داعش گوتی: "کورد لەتەک ئێمە لە بەرەکانی پێشەوە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش دا، لەگەڵ ئێزیدییەکانیش دەبێت بەشداربن لە قۆناخی داهاتوو، بەو شێوەیە دەتواندرێت ئاشتی بەردەوام بێت".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: کورد هاوشانی ئێمه له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش جه‌نگاون
كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له ئه‌لمانیا ده‌سیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.