په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له مه‌خموور پێى راگه‌یاندین" ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هێزه‌كانى پۆلیسی فیدرالی شارۆچكه‌ی مه‌خمووریان به جێهێشت .
له دوای رووداوه‌كانی ١٦ى ئوكتوبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور و قه‌راج جێگركرا بوون، به‌لام ئه‌مرۆ به بریاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ، ئه‌م هێزه شارۆچكه‌ی مه‌خموور و قه‌راجیان به جێهێشت و بۆ سنووری حه‌ویجه و حه‌وزى فه‌لوجه و كه‌ركووك گوازرانه‌وه‌و له‌جیاتى ئه‌وان فرقه‌ی ١٤ى سووپاى عێراق له سنووری مه‌خموورو قه‌راج جێگركراون و له‌مه‌دوا ئه‌م هێزه سنوره‌كه ده‌پارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.