Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:07

پۆمپیۆ: له‌ به‌رژه‌وندیی گشت لایه‌که‌ سه‌رچاوه‌ داراییه‌کانی ئایه‌توڵڵاکان و رۆحانی و قاسم سلێمانی وشک بکرێن

پۆمپیۆ: نوێنه‌رانی زیاتر له‌ 60 وڵاتی جیهان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌زنترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆتایی كۆنفڕانسی ئاشتیی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڤارشۆی پایته‌ختی پۆڵۆنیا وتی وڵاته‌كه‌ی له‌ ڤارشۆ به‌ بۆنه‌ی ئه‌م كۆنفڕانسه‌وه‌ میوانداریی نوێنه‌رانی زیاتر له‌ 60 وڵاتی جیهانی كردووه‌  و له‌ كۆتاییدا هه‌موویان به‌ كۆده‌نگیی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌زنترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌.

پۆمپیۆ بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر وتیشی: هه‌ر وڵاتێك خۆی بڕیاری گونجاو هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌ ئایه‌توڵڵاكان و حه‌سه‌ن روحانی و قاسم سلێمانیی له‌و پاره‌ و سه‌رچاوه‌ی داراییه‌ بێبه‌ش بكه‌ین كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی پشتیوانیی گه‌وره‌ترین تۆڕی تیرۆریستیی له‌ جیهاندا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.