Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:00

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا پێشبینیی ده‌کات هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش فراوانتر ببێت

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌مه‌ودوا له‌ ئه‌فغانستان و فلیپین چڕتر له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگێت
کوردستان TV
100%

پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌گریی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هاوپه‌په‌یمانێتیی دژی داعش كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ دژی ئه‌م گروپه‌ ده‌جه‌نگێت، فراوانیر ببێت.

شاناهان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش به‌ رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا وتی: داعش له‌ سووریا به‌شێكی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه‌ و ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش فراوانتر و به‌هێزتر ببێت و چالاكییه‌كانمان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له‌ شوێن پێی ئه‌و گروپه‌ ده‌گرێته‌خۆ، هه‌ر بۆیه‌ش هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌مه‌ودوا له‌ ئه‌فغانستان و فلیپین چڕتر له‌ دژی داعش ده‌جه‌نگێت.

به‌ وته‌ی پاتریك شاناهان له‌ ئێستادا 79 وڵات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دژی داعشن.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.