له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ده‌یان گژوگیا سه‌ر ده‌ردێنن و بازاڕیشیان گه‌رمه به تایبه‌تی تۆڵه‌كه ، كاردی ، كه‌نگر ، رێواس، كه‌سانێكی زۆریش حه‌ز به‌خواردنی ئه‌و گژوگیایانه ده‌كه‌ن، لێره‌دا باسی سووده ته‌ندروستییه‌كانی كه‌نگر ده‌كه‌ین .
یه‌كه‌م: ئاره‌زووی سێكسی زۆر زیاد ده‌كات.
دووه‌م: به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جگه‌ر.
سێیه‌م: چاره‌سه‌رێكی گرنگه بۆ شه‌قیقه.
چواره‌م: غازات له‌ناو كۆئه‌ندانی هه‌ره‌س كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قۆڵۆن گرنگه و كرداری هه‌رس باشتر ده‌كات.
شه‌شه‌م: به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆلیسترۆل و ئاستی چه‌وری ناو خوێنیان به‌رزه.
حه‌وته‌م: له‌ش له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه.
هه‌شته‌م: رێگری له‌ته‌شه‌نه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كات .
نۆیه‌م: دڵ به‌هێز ده‌كات.
ده‌یه‌م: فشاری خوێن داده‌به‌زێنێ.
یانزه‌یه‌م: یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
دوانزه‌یه‌م: به‌رگری له هه‌ڵ وه‌رینی موو ده‌كات.
سێزهیهم: بۆنی ئاره‌قی له‌ش ناهێڵێت.
چوارده‌یه‌م: بۆ سووتاوی به‌سووده.
پانزه‌یه‌م: هێڵنج ناهێڵێ و به‌ڵغه‌م ده‌رده‌هاوێ.
شانزه‌یه‌م: چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ باداری و ئازاری جومگه‌كان
حه‌ڤه‌ده‌یه‌م: زه‌ردویی ناهێڵێت.
كه‌نگر رووه‌كێكی سروشتییه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ده‌رده‌كه‌وێ، گیایه‌كی خۆڕسكه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌ڕوێت، به تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییهكانو هه‌روه‌ها له‌چیای قه‌ره‌چوغ و ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندیناوه به رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی وه‌رزی به‌هار كه‌نگر گوڵێكی ونهوشهیی دهردهكاتو پیر دهبێتو به‌كه‌ڵك خواردن نایه‌ت به‌رزی ئه‌م رووه‌كه له‌نێوان (30-90)سم دایه.
شایانی باسه كه‌نگر له سه‌ده‌ی (15) ه‌وه هه‌یه، له كتێبی سه‌د گیا و هه‌زار ده‌رمان دا هاتووه كه یه‌كه‌مجار میسرییه‌كان ئه‌و گیا بههارییهیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بۆ خواردن به‌كاریان هێناوه، پاشان به‌هۆی موسڵمانه‌كانه‌وه براوه‌ته ئیسپانیا‌و ئیتاڵیاوه، له سه‌ده‌ی شازدهیهمیشدا گه‌یشتۆته فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را.
كه‌نگر له‌جیهاندا جۆری زۆره، ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن كه له ناوچه ده‌شته‌كی و شاخاوییه‌كاندا په‌یدا ده‌بن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئامارهكانیدا ده‌ریخستووه كه له ده وڵاتی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهان شێرپه‌نجه، شه‌كره و قه‌ڵه‌وی مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و هۆكاری 90%ی هه‌ر سێ نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی به ژینگه و شێوازی ژیان هه‌یه، كه 35%ی هۆكاره ژینگهییهكانیش خۆراكه.
رێكخراوه جیهانییه‌كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و ره‌گه‌زه كانزاییه‌كان داواده‌كات مرۆڤ رۆژانه 5 ژه‌م له سه‌وزه و میوه بخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كهنگردا هه‌یه، به‌شێكی پێداویستی رۆژانه پێكده‌هێنێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.