Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:57

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان ئه‌فسه‌رێکی ئه‌مریکیی به‌ کۆمه‌ڵێک زانیاریی گرنگه‌وه‌ رایکردووه‌ بۆ ئێران

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌مدواییه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ی به‌ تاوانبار ناسیوه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان زانیاریی یه‌كجار نهێنیی له‌به‌رده‌ست بووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پێشووی ده‌زگای دژه‌ سیخوڕیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا كه‌ ناوی " مۆنیكا ئاڵفریده‌ ویت "ـه‌، به‌ راكردنی بۆ ئێران گورزی كوشنده‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا داوه‌.

ئه‌و ئافره‌ته‌ هه‌روه‌ها گۆمانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ ناوی چه‌ندین سیخوڕی دوولایه‌نه‌ی  به‌شی دژه‌ سیخوڕیی سوپای ئه‌مریكای دركاندبێت و پێده‌چێت حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێك له‌و سیخوڕانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌مدواییه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ی به‌ تاوانبار ناسیوه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان زانیاریی یه‌كجار  نهێنیی له‌به‌رده‌ست بووه‌.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ده‌ڵێت خاتوو وایت له‌ مانگی شوباتی ساڵی 2012 بۆ به‌شداریی له‌ كۆنفڕاسی " هۆڵیوودیسم " سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌ و پێده‌چێت هه‌ر له‌وێش زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ ره‌خسابێت ببێت به‌ سیخوڕی ئێران، له‌ ئه‌نجامیشدا هاوینی ساڵی 2013 رایكردووه‌ بۆ ئێران.

راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مۆنیكا ویت بووه‌ته‌ موسڵمان و تۆمه‌تباره‌ به‌ دركاندنی ناوی هه‌شت كارمه‌ندی به‌شی دژه‌ سیخوڕیی سوپای ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه‌ ئه‌مریكا چۆن گوێ راده‌گرێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان.

ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا جیا له‌مانه‌ ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنه‌ نهێنییه‌كانی  سوپای ئه‌مریكا بووه‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

به‌و ته‌ی به‌رپرسێكی باڵای پێشووی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا كاتێك كه‌ مۆنیكا ویت رایكردووه‌ بۆ ئێران، ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌رگرییان ئه‌نجامداوه‌ تا زیانه‌كانی ئه‌م راكردنه‌ی ناوبراو بگه‌یه‌ننه‌ كه‌مترین ئاست.

به‌رپرسێكی پێشووی دیكه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا وتوویه‌تی كه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له‌ ژماره‌ 1 هه‌تا 10 نومره‌یه‌ك بده‌ین به‌ كرده‌وه‌ تێكده‌رانه‌كه‌ی مۆنیكا ویت، ئه‌وا ده‌كرێ بڵێن نومره‌ی 7 یان 8 نومره‌یه‌كی شیاو بێت بۆ ئه‌م زیانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌مانی داوه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.