زانایانی ئیتاڵیی دوای توێژینه‌وه‌ی زۆر توانییان چاره‌سه‌ره‌ی ڤایرۆسی HIV یان هه‌مان نه‌خۆشیی ئایدز بدۆزنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئانسای ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی 8 ساڵه‌ی گروپێك زانای ئه‌م وڵاته ئه‌وه بووه كه چاره‌سه‌رێكیان بۆ ڤایرۆسی كوشنده‌ی ئایدز دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌م چاره‌سه‌ره به شۆڕشێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت.
به وته‌ی زاناكان ئه‌م چاره‌سه‌ره تا رێژه‌ی 90% ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ڤایرۆسی ئایدز و له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاقیكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئه‌م ڤاكسینه به‌هێزترین چاره‌سه‌ره بۆ ڤایرۆسی ئایدز كه تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.