Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:29

 هه‌واڵی کۆچی  دوایی د.که‌مال مه‌زهه‌ر ره‌تده‌کرێته‌وه‌

خوشكه‌زای د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ زۆربه‌ی ماڵپه‌رو میدیاكان هه‌واڵی كۆچی دوایی پ.د.كه‌مال مه‌زهه‌ر بڵاوكراییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تد كراییه‌وه‌.

بۆراستی هه‌واڵه‌كه‌ هه‌ندرێن جه‌مال سۆران، خوشكه‌زای د. كه‌مال مه‌زهه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ راسته‌ باری ته‌ندروستی باش نیه‌ ،به‌ڵام له‌ ژیاندا ماوه‌.

 شایانی باسه‌ پێشترپه‌یجی فه‌رمی ئه‌كادیمیای كوردی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو كه‌ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر " مـێـژووناسی كورد و ئه‌ندامی كارای ئه‌نجوومه‌نی ئه‌كادیمیای كوردی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه‌"

تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.