لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ و لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
دوای ئەم کۆبوونەوەیە، بڕیارە مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌روه‌ها ئه‌ندرو پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.
له درێژه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا سلۆتكین ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا كۆده‌بێته‌وه و پێش ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌كه، دوێنی هەینی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.