لە راگەیەندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019.
دەقی بانگێشتنامەكە :
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2019، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.