له به‌یاننامه‌یه‌كدا یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاشكرای كرد كه ئه‌و ڕاهێنه‌ره تا كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زارونۆزده دووهه‌زاروبیست له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ڤالڤێردی ئه‌و یانه‌یه كۆتایی به‌و مشتومڕو ده‌نگۆیانه هێنا كه ده‌رباره‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه باسی لێوه ده‌كرا به‌تایبه‌ت كه زۆرێك له راپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو ڤالڤێردی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستبه‌رداری یانه‌كه ده‌بێت
جێگای باسه ڤالڤێری له ئایاری دووهه‌زاروحه‌ڤده له شوێنی لویس ئێنریكی بووه ڕاهێنه‌ری بارساو له وه‌رزی رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ردوو نازناوی خول و جامی شای ئیسپانیا‌و جامی سوپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه، ڤالڤێردی ته‌مه‌ن په‌نجاوپێنج ساڵ له نه‌وه‌دوشه‌ش یاری رابه‌رایه‌تی بارسێلۆنای كردوه‌و تیایدا شه‌ستوپێنج سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه تۆماركردووه‌و له بیست‌ودوو یاری به‌رامبه‌ر بووه‌و له نۆ یاریش دۆڕاوه
ڤالڤێردی خۆشحاڵی خۆی به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه زۆر ئاسووده‌یه به بڕیاری به‌رده‌وام بوونی له پۆسته‌كه‌ی و به‌و پاڵپشتیه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی بارساوه لێی ده‌كرێت، گوتیشی، خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م و له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و پۆله یاریزانه به‌توانایه به‌رده‌وام ده‌بم كه ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره‌یه بۆ من.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.