وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری هه‌ولێر كه به (مه‌حه‌ته‌ی قیتار) ناسرابوو ، له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای به‌ریتانی و هیندی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیارێكی هیندی كه به‌رپرسی باڵای ئه‌ندازیاران بوو به ناوی “محه‌مه‌د عه‌لی هیندی” له ساڵی ١٩٤٣ ده‌ستی پێكرد و له ساڵی ١٩٤٩ پڕۆژه‌كه ته‌واو بوو و بۆ یه‌كه‌م جاریش وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له‌نێوان هه‌رسێ شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك و به‌غداد خه‌ڵكی ده‌گواسته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك كاتژمێر (١٠) ی سه‌ر له به‌یانی ده‌گه‌یشته شاری هه‌ولێر و كاتژمێر (٥) ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێ ده‌كه‌وت، پیاوانی به‌ته‌مه‌نی شاری هه‌ولێر ده‌ڵین كه‌وا به (٣) كاتژمێر له هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌یشته كه‌ركوك، واتا كاتژمێر (٥)ی پاش نیوه‌رۆ له هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چوو كاتژمێر (٨) ئێواره ده‌گه‌یشته كه‌ركوك ،كورسیه‌كانی هه‌موو له‌دار دروست كرابوو، زۆرێنه‌ی عه‌سكه‌ره‌كان هاتووچۆیان پێ ده‌كرد ، له‌به‌ر هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی كه ئه‌وكاته ٧٥ فلس بووه .
له ساڵی 1982 هێله‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عَیراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه گوایه له پانی 100 ده‌گۆردڕێت بۆ پانی 146 سم، ئه‌وه بوو هێله‌كانی ناو عێراق هه‌مووی گۆڕا ، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و عه‌سكه‌ری هێلی هه‌ولێر نه‌كرا .
وێستگه‌ی هه‌ولێر دوو به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بوو “عه‌بدولره‌زاق دۆغلهمهچی” و “یه‌حیا خۆشناو”، ئه‌م وێستگه‌یه به بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وێستگه‌كان دانرابوو، چه‌ندین كارمه‌ند و كرێكاری تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و هێڵه ئاسنینه‌كه‌ی دابین كرابوو، كاتێك شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه خه‌ریك بوو ده‌گه‌یشته وێستگه‌كه له‌نزیك مه‌لعه‌بی هه‌ولێر ، فیكه‌ی گه‌یشتنی بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی وێستگه‌كه لێده‌دا ، هه‌ر كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌گه‌یشته هه‌ولێر هه‌موو گرفته‌كانی شهمهندهفهرهكهیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد و ئاویان ده‌كرده ته‌نكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ، كاتی خۆشی له‌ساڵی ١٩٤٩ جووله‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره به‌ره‌و ئیسرائیل گواستراونه‌ته‌وه .
وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌وسای هه‌ولێر ده‌كه‌وێته سه‌ر (30) مه‌تری ئێستای شاری هه‌ولێر، واته ڕێگای هێڵی ئاسنینه‌كه تا به‌م دواییه‌ش له‌شوێنی ئێستای پاركی شانه‌ده‌ره‌وه مابوو، به‌ڵام دواتر كرا بهپارك، تا ئێستاش شوێنی عه‌مباری سووته‌مه‌نی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ولێر له‌ناو پاركی شانه‌ده‌ر ماوه. له‌م وێستهگهیهدا نزیكه‌ی (10) فه‌رمانبه‌ر و (100) كرێكار كاریان ده‌كرد، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر له‌دوو به‌ش پێكهاتبوو، به‌شی یه‌كه‌م شوێنی دانیشتن بوو وه‌ك كوشنی ئوتۆمبێل دروست كرابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوێنی گه‌شتیارانی پله یه‌ك بێ، كه نرخی پلیتی به(1) دینار بووه، به‌شی دووه‌میش له‌دار دروست كرابوو كه نرخی پلیت به(6) درهه‌م بووه، ڕه‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌وز بووه و به‌دوو ماشینه‌وه كاری ده‌كرد یه‌كێك له‌دواوه و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌پێشه‌وه بوو، سه‌باره‌ت به‌ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌لای پاركی شانه‌ده‌ر بهڕێدهكهوت و بهتهنشیت یاریگای شه‌هید فه‌ڕه‌نسۆ ئیتر ڕاست ڕێگه‌ی ده‌گرت و گه‌شته‌كانی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره زیاتر به‌ئێواران بوو به‌ره‌و گوندی ههمزهكۆرهوه به‌ره‌و شێراوه و پردێ پاشان ده‌چوو بۆ شاری كه‌ركوك له‌وێشه‌وه وێستگه‌یه‌كی هه‌بوو له‌پردێ و له‌كه‌ركوكیش وێستگه‌ی له‌ناو كۆمپانیای نه‌وتی ئێستا بووه.
سه‌رچاوه /هه‌ولێره‌كه‌م
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.