سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كاندیدكردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ستی به‌دانوستان كردووه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور.
ئەمڕۆ شەممە،16ی شوباتی 2019 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کاندیدی کردوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەهۆی دەستپێکردنی دانوستانی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆریای باکور.
ئاماژەی بەوەشكرد، له‌وانه‌یه من هه‌رگیز ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رنه‌گرم، به‌ڵام کاندید کراوم.
له پێشنیازه‌كەی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن هاتووە، به‌ناوی ژاپۆنه‌وه ئێوه كاندید ده‌كه‌م، پێشنیاز ده‌كه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی به تۆ بدرێت.
دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند: له یه‌كه‌م ساڵی كاركردنیدا، باراک ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له ساڵی (2009) ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدرا و وتی: له‌وانه‌یه من هه‌رگیز ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رنه‌گرم، خه‌ڵاته‌كه‌یان دا به ئۆباما، ئه‌ویش له‌وه تێنه‌گه‌یشت كه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدا، چونکە هێشتا (15) چركه نه‌بوو كه هاته سه‌ر كار ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدا.
لەوبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن كاندیدكردنی تره‌مپی له‌لایه‌ن سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەوە بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ پشتڕاست كرده‌وه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.