Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:39

مێرکل: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌رچن پێگه‌ی ئێران و رووسیا به‌هێزتر ده‌بێت

بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی خێرا له‌ سووریا به‌ بڕیارێكی به‌په‌له‌ وه‌سفكرد
angela merkil
کوردستان TV
100%

ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هۆشداریی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له‌ خاكی سووریا بكشێنێته‌وه‌، ئه‌وا پێگه‌ی سه‌ربازیی ئێران و ته‌نانه‌ت رووسیاش له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌بێت.

خاتوو مێركل له‌ وتارێكدا له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستانیش هۆشداریدا و وتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵێن و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌م بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی خێرا له‌ سووریا به‌ بڕیارێكی به‌په‌له‌ وه‌سفكرد كه‌ پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.