ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می قه‌ڵغانی دژه موشه‌كیی ئێس 400 له رووسیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و توركیا پاشه‌كشه له‌م گرێبه‌سته ناكات، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌و هۆشدارییانه بوو كه ئه‌مریكا دابووی به توركیا ده‌رباره‌ی ئه‌م گرێبه‌سته و كڕینی ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی دیكه سه‌ربازیی له رووسیا.
سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیی و رووسییه‌كه‌ی له شاری سوچی رووسیا، جه‌ختی كرده‌وه كه: گرێبه‌ستی سیسته‌می قه‌ڵغانی دژه موشه‌كیی ئێس 400 له نێوان ئه‌نقه‌ڕه و مۆسكۆ گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و هیچ هۆكارێكیش نابینین كه هه‌ڵیوه‌شێنینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت واشنتن به فه‌رمیی تا رۆژی ـی15 شوباتی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی دابوو به توركیا تا گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌م سیسته‌مه به‌رگرییه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام وادیاره ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م سیسته‌مه موشه‌كییه.
توركیا كه خۆی ئه‌ندامی ناتۆیه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ناتۆ ره‌خنه‌ی لێگیراوه كه كڕینی سیسته‌مێكی به‌رگریی موشه‌كیی له رووسیا ناهه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ یاساكانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.