ماڵپه‌ڕی " ئه‌عماق "ـی داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆسه‌ر سه‌ربازانی میسر له باكووری بیابانی سینا گرته ئه‌ستۆ و رایگه‌یاند 20 سه‌ربازی سوپای ئه‌م وڵاته به هۆی هێرشه‌كه‌ی ئه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌م گروپه بۆ گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا له ده‌ستهه‌بوونی ئه‌ندامانی خۆی له‌م هێرشه‌دا بخاته‌ڕوو.
سوپای میسر به‌ر له‌وه‌ی داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ، باسی له كوژرانی 15 هێزی سه‌ربازیی خۆی كردبوو، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو كه 7 چه‌كداری داعش له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای میسردا كوژراون.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.