محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی پاكستان ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كاتی ئه‌م سه‌ردانه دوو رۆژییه‌دا دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ئه‌نجامبدات.
ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی نزیك له پاكستان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به وته‌ی ئه‌وان هه‌وڵێكه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی 17 ساڵه‌ی ناوخۆی ئه‌فغانستان.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كانی جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه، ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه دوای واژۆكردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی سه‌رمایه‌گوزاریی به به‌های 10 ملیار دۆلار له به‌شی وزه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاكستان، ئه‌م وڵاته جێده‌هێڵێت و به وته‌ی دوو به‌رپرسی باڵای پاكستانیی، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته جێبێڵێت، له شاری ئیسلاماباد دیدار ده‌كات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.
شایه‌نی ئاماژه‌یه تا ئێستا نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعوودیه و نه له‌لایه‌ن گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.