دۆمه‌ڵان ئه‌وه رووه‌كه سروشتییه‌ی له‌گه‌ڵ گرمه‌ی هه‌وره تریشه‌قه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌ز به خواردنی ده‌كه‌ن، له رووی تامه‌وه، تامێكی ئێجگار خۆشی هه‌یه و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی سوود به‌خشه.
تۆژینه‌وه پزیشكیه‌كانی كه له‌سه‌ر دۆمه‌ڵان ئه‌نجامدراون، چه‌ندین سوودی ئه‌م خۆراكه‌یان بۆ له‌شی مرۆڤ ئاشكراكردوه.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م خۆراكه له ئاو پێكهاتووه و بڕێكی زۆریش له پرۆتین و مادده نیشاسته‌ییه‌كان له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌وریشی به بڕێكی كه‌م تێدایه كه ئه‌مه‌ش سووده‌كانی زیاتر كردووه.
دومه‌ڵان (دۆمبه‌ڵان) چه‌ندین مادده‌ی كانزایی سوود به‌خشیشی تێدایه بۆ له‌ش، وه‌ك سۆدیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و فسفۆڕ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی بی و سی.
سووده‌كانی دۆمه‌ڵان (دۆمبه‌ڵان)
١- كۆنتڕۆڵی شه‌كره ده‌كات و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت.
٢- رێ له نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ده‌گرێت به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
٣- بۆ هه‌ڵامه‌ت به‌سووده و كه‌سی تووشبوو به خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
٤- بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌كار دێت.
٥- یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێست ده‌دات به گه‌نجێتی و به‌رده‌وام خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه و رێ له پیربوون ده‌گرێت.
٦- توانای بینیین زیاد ده‌كات.
٧- ئێسك به‌هێز ده‌كات و دژی پووكانه‌وه‌یه.
٨- له‌ش له ژه‌هره جۆراوجۆره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
٩- به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت.
١٠- به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
١١- نینۆكه‌كان به جوانی و به‌هێزییه‌وه ده‌هێڵێته‌وه و رێ له رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.