موعه‌ممه‌ڕ ئه‌لڕه‌یانی وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن داوای له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان كرد تا رێگریی بكات له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانیی له كاروباری ناوخۆی یه‌مه‌ن.
ئه‌م وه‌زیره یه‌مه‌نییه شه‌وی هه‌ینی وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ر تویته‌ر له حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا سكرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان كه تیایدا ئاماژه به بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌م گروپه ده‌كات له یه‌مه‌ن، هه‌ڵوێستی پیشاندا و وتیی پشتیوانیی راسته‌وخۆی حزبوڵڵا له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاشكرایه و هه‌ر به‌مه‌ش كۆتایی نایه‌ت و ته‌نانه‌ت له بواری درووستكردنی موشه‌ك و مین و راوێژكاریی جه‌نگیشدا هاوكاریی حوسییه‌كان ده‌كه‌ن .
مه‌وعه‌ممه‌ڕ ئه‌لڕه‌یانی له په‌یامێكی تویته‌ریی دیكه‌دا ده‌ڵێت: داوا له حكومه‌تی نوێی لوبنان ده‌كه‌م تا ده‌ستوه‌ردانه‌كانی حزبوڵڵا له كاروباری ناوخۆیی یه‌مه‌ن راگرێت و سه‌رجه‌م شاره‌زایان و چه‌كدارانی ئه‌م گروپه له یه‌مه‌ن بباته ده‌ره‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.