فازڵ حاجی ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌ێنێ، ئاگاداری خاوه‌ن كار و كۆمپانیا‌و كۆگاكان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێستا كار به‌كرێكاری بیانی، یاخود غه‌یره عێراقی ده‌كه‌ن ،كه ئیتر رێگایان پی نه‌ده‌ن ئوتومبیلی بارهه‌لگر و تاكسی لێ‌بخوڕن.ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگاداری نامه‌كه‌یه..
بابه‌ت / لێخورینی ئوتومبیل بێ مۆله‌ت یان به مۆڵه‌تی تایبه‌ت نه‌كراو به‌جۆری سواررۆ
(یجوز منح غير العراقي اجازة سوق خصوصي فقط وفق الشروط الواردة في الفقرة واحد من هذا القسم شرط ان يكون مقيما في العراق بشكل مشروع بموجب وثائق اقامة ).
ئه‌مه ده‌قی به‌شی سیَهه‌می بڕگه 4ی یاسای هاتووچۆی ژماره 86ی سالی 2004ی عێراقییه .
به‌پێی ئه‌م بڕگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه هه‌ركه‌سێك عێراقی نه‌بێت ئوتومبیلی كرێ یاخود بارهه‌ڵگر یان ماتۆڕسكیل لێبخوریت، ته‌نها بۆی هه‌یه ئوتومبیلی تایبه‌ت لێبخوریت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌عێراق بێت و له‌نشینگه پشتگیری كرابێت، ئه‌ویش پاش ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه‌كان.
ده‌شڵێت: ئێمه له‌هاتووچۆی هه‌ولێر خاوه‌ن كار و كۆمپانیا‌و كۆگاكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئێستا كار به‌كرێكاری بیانی ،یاخود غه‌یره عێراقی ده‌كه‌ن، كه ئیتر رێگایان پێ نه‌ده‌ن لێخورینی ئوتومبیلی بارهه‌لگر و تاكسی بكه‌ن، كه‌ئێستا ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌ربڵاو بووه، به‌بیانوی هه‌رزانی ده‌ستی كاری بیانی بۆ شوفێری .
هه‌ر له ئاگاداری نامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكریت و مۆڵه‌تی لێخورینی نه‌بێت، یان مۆله‌تی تایبه‌تی هه‌بێت و ئوتومبیلی كرێ یان بارهه‌لگر لێبخورێت تووشی دادگایی كردن و به‌ندكردن ده‌بێته‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌مانگێك و زیاتریش نه‌بێت له6مانگ، یان به‌غه‌رامه‌كردنی به‌هه‌ردووكیان، له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئوتومبیله‌كه‌ی ، ئه‌م سزایه‌ش له به‌شی 21ی هه‌مان یاسا دیاری كراوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2019/2/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.