دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا داوا له وڵاتانی ئه‌وڕوپیی ده‌كات تا ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گروپی داعش كه ده‌ستگیر كراون و ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپییان هه‌یه، هاوڵاتییه داعشه‌كانی خۆیان وه‌رگرنه‌وه و بیانبه‌ن له وڵاتانی خۆیان دادگاییان بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو له تویتێكدا نووسیویویه‌تیی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی خۆی له‌ناو وڵاتانی ئه‌وڕوپا ده‌كات زیاتر له 800 چه‌كداری داعش كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو سووریا ده‌ستگیریان كردوون، له‌وانیان وه‌رگرنه‌وه و بیانبن له وڵاتانی خۆیان دادگاییان بكه‌نه‌وه.
ترامپ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه تویته‌رییه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه داعش له سه‌روبه‌ندی له‌ناوچوونه، نووسیویه‌تیی: رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه كه جێگره‌وه‌یه‌كی باش نییه بۆ رێگه‌چاره‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناچارین ئه‌وان ئازاد بكه‌ین.
ترامپ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نووسیوه كه: ئه‌مریكا نایه‌هه‌وێ ببینێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش دزه بكه‌نه ناو خاكی ئه‌وڕوپا، ئێمه چاوه‌ڕوانین ئه‌وانه راده‌ستی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی بكه‌ینه‌وه. ئێمه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ماندووبوون و تێچوویه‌كی زۆرمان له‌سه‌ر شانی خۆمان هه‌ڵگرتووه. ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه وڵاتانی دیكه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵگرن. ئێمه دوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی به‌سه‌ر داعشدا ده‌گه‌ڕێینه‌وه وڵاتی خۆمان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.