دوای به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیله‌كانی ده‌زگای مین، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری دا به په‌سند كردنی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی كه له ده‌زگای گشتی مینه‌وه، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیله‌كان نێردرابوو.
له‌مباره‌یه‌وه "نیازی خالید قه‌سین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ده‌زگای مین به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی ده‌زگای مین ده‌ربری كه تایبه‌ت بوو به نوێَكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیل بۆ ڕایی كردنی كاری تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه و هۆشیاری و ته‌قاندنه‌وه‌ی مین.
گوتیشی: بۆ ئه‌مساڵ گرێبه‌ست بۆ 193 ئۆتۆمبیل ده‌كرێت و به پێی پێداویستی به‌سه‌ر تیمه‌كان و پارێزگاكاندا دابه‌شده‌كرێت به جۆرێك پارێزگای هه‌ولێر 36 ئۆتۆمبلی و پارێزگای دهۆك 32 ئۆتۆمبیل و ئیداره‌ی گه‌رمیان 19 ئۆتۆمبیل و پارێزگای سلێمانی 84 ئۆتۆمبیلی به‌رده‌كه‌وێت.
نیازی گوتیشی: 22 ئۆتۆمبیلی تر له هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌كنیكی به‌كرێده‌گیرێت كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تییه تایبه‌ته به دڵنیایی جۆری هه‌رسێك پارێزگاكه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.
هه‌روه‌ها گوتی: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌زگای گشتی مین هه‌لی كار بۆ به‌كرێگرتنی 193 ئۆتۆمبیل ڕاده‌گه‌ێنێت و ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای مینه‌وه به‌كرێ گیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.