ن/ ئاری ئاغۆك
*زۆرجار ئه‌و پرسیاره له بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان دروست ده‌بێت، ئایا كێ خاوه‌نی قوتابخانه‌یه؟ ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی هه‌مه‌لایه‌ن و فراوان دێته خه‌یاڵمان و هه‌ر تاكه‌و به بۆچوونێك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره به لۆژیكتر بكه‌ینه‌وه، ئایا كێ خاوه‌نی قوتابخانه‌یه؟ قوتابی یامامۆستا؟ كارگوزار یا باغه‌وان؟ به‌ڕێوه‌به‌ر یا سه‌رپه‌رشتیار ... هتد!
*ئه‌گه‌ر له ڕوانگه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌وه شرۆڤه‌ی خاوه‌نی قوتابخانه بكه‌ین، ئه‌وا بێگومان ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی، كه قوتابخانه موڵكی هه‌موومانه، قوتابخانه ماڵی هه‌مووانه، به‌ڵام ئایا بۆچی كه‌سانێك به‌و ڕوانینه به‌رپرسیاریه‌تیه له چه‌مك و ناوه‌رۆك و ئیش و كاری قوتابخانه خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه! له‌كاتێكدا هه‌موومان وه‌ك ئه‌ركێكی وه‌زیفی و كاتێكی دیاریكراوی چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراو سه‌یری قوتابخانه‌و ده‌وامی قوتابخانه ده‌كه‌ین؟
*بۆیه له به‌رزترڕوانین و پیرۆزترڕوانین و خه‌مخۆرانه‌ترڕوانین له چه‌مكی قوتابخانه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و هێڵه ڕاسته‌ی كه هه‌موومان به‌یه‌ك رێگا ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌مانگه‌یه‌نێته خاڵی واقیع (ئه‌ویش قوتابخانه هی هه‌مووانه‌و بۆهه‌مووانه).
*به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینیمان كردوه و خوێندنه‌وه‌مان بۆی كردوه، ئه‌وا هه‌ستێكی لاواز به‌دی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به گرنگی و ڕۆڵی قوتابخانه له نێو هزرو بیری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا . ئه‌ویش له‌و گۆشه بێتاقه‌تیه لێی ده‌ڕوانم كاتێ، قوتابی دێته قوتابخانه نه‌ك به ماڵی دووه‌م، به‌ڵكو به ژینگه‌یه‌كی نادروستی ده‌روونی ده‌زانێت، به چاوی نامۆ و ترس لێی ده‌ڕوانێ! له‌به‌رامبه‌ریشدا (به‌شێك له مامۆستایان) كاتێ دێنه نێو پۆڵ به بیركردنه‌وه‌ی خه‌می رۆژانه‌ی ژیانی و خه‌یاڵی لای ماڵ و ده‌وروبه‌ر، ئه‌ویش به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ماڵی خۆی له‌و ژینگه‌یه ناروانێت! (ئه‌مه‌ش ره‌نگه هۆكاری ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت) جگه له‌مه‌ش كارگوزار كاتێ به ئیشه وه‌زیفیه‌كه‌ی و باغه‌وان به پیشه‌ی چاودێری و ئاودێری باخچه‌ی قوتابخانه ناڕوانێت و ژینگه‌ی قوتابخانه ماته‌مداره و پره له‌دیمه‌نی نا ته‌ندروست و خۆڵ و خاشاك و كاغه‌زی فرێدراو! ئه‌مانه ده‌بنه خه‌مێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌كاران و خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره كه خه‌ریكه قوتابخانه خاوه‌نی خۆی ناناسێته‌وه!
*ئه‌م دیمه‌نانه‌ی كه پێناسی ده‌كه‌م، خه‌می تاكێكه كاتێ له‌سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانیه‌وه ئه‌م ڕاستیانه ده‌بینێت، بۆیه بێتاقه‌ت ده‌بین، كاتێ قوتابی پاشماوه‌ی له ته‌والێت خاوێن ناكاته‌وه و جێی دێڵێ، بۆ قوتابی تر! له‌كاتێكدا ئه‌مه وه‌ك ئه‌ركێكی ڕه‌وشتدار پێویسته ژینگه‌ی ته‌والێت لای خودی قوتابیه‌وه پاك بكرێته‌وه، نه‌ك كارگوزارێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش و به‌ساڵاچوو، یا كاتێ ده‌ستی ده‌شوات سابوون فه‌رامۆش ده‌كات و ئاو به‌فیڕۆ ده‌دات.
ئه‌مانه هه‌مووی له چوارچێوه‌ی رێگای ڕه‌وشت و ئاكاری بیركردنه‌وه‌ی قوتابیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه قوتابخانه موڵكی ئه‌وه! له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا كاتێ به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌رم و خۆشه‌ویستیه‌كی په‌روه‌رده‌ییو سۆز‌و میهریه‌وه باسی قوتابخانه‌و خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و هه‌سته لای مامۆستا واقیع بین بێت، تا هه‌ست به خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م ماڵه جوانه بكات . بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه، هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی قوتابخانه بزانین .
(من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه به‌ڕێوه‌به‌رم ....من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه مامۆستا‌م ... من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه قوتابیم ... من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه كارگوزاری قوتابخانه‌م .... من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه فه‌رمانبه‌ری قوتابخانه‌م ... من خاوه‌نی قوتابخانه‌م چونكه باوكی قوتابیم ... (من و ئه‌و و ئه‌وان و ئه‌وانیتر) هه‌موومان خاوه‌نی قوتابخانه‌ین، بۆ به‌رده‌وامی ژیان و نه‌وه‌كانی داهاتوو، چونكه دواجار كه ئه‌و په‌یامه‌مان جێ هێشت ده‌گه‌ینه خاڵێكی تری سه‌ره‌تا ئه‌ویش منداڵ و نه‌وه‌ی ئێستا‌و و نه‌وه‌ی داهاتوو خاوه‌نی ئه‌و شوێن و فێرگه پیرۆزن كه پێی ده‌ڵێن قوتابخانه .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.