ماره به‌جاش ئه‌و نه‌ریته نه‌خوازاراوه‌یه كه تاقمێك یاخود گروپێك له دیندا جێگه‌یه‌كیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یمانی هاوسه‌رگیری كه سێ به‌سێ شكێندراوه كردووه‌ته‌وه.
عائیشه سێ‌جار ماره به‌جاشی پێكراوه
" عائیشه " ئافره‌تێكه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی (س) ی سه‌ر به پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانه ، سێ‌جار له ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریدا ماره‌به‌جاشی پێكراوه، ئێستا ته‌مه‌نی 56 ساڵه و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان ده‌ڵێت: 15 ساڵان بووم كاتێك بۆ براكه‌م به‌ژن چووم و ژن به ژنێیان پێ‌كردم، مێرده‌كه‌م ده‌ست و دڵی زۆر باش بوو، زۆریش گرنگی پێده‌دام، دوای ساڵێك له هاوسه‌رگیریمان من چونكه زۆر منداڵ بووم دووگیان نه‌بووم و ژنی براكه‌م كه هاوكات خوشكی مێرده‌كه‌م بوو دووگیان بوو، مێرده‌كه‌م كه زانی خوشكه‌كه‌ی دووگیانه‌و زۆری له‌من كرد و گوتی ده‌بێ تۆش منداڵت ببێت ده‌نا لێت جیا ده‌بمه‌وه، دوای سێ مانگ له هه‌ڕه‌شه‌كردن و لێدان و توندوتیژی به‌رامبه‌رم منی ته‌ڵاقدا و ناردمییه‌وه بۆ ماڵی باوكم، دواتریش كه من چوومه‌وه براكه‌شم ژنه‌كه‌ی خۆی به سكی پڕه‌وه نارده‌وه ماڵی باوكی و كێشه‌كه ئاڵۆز بوو، دواتر خزمانی هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه ڕێككه‌وتن كه ته‌ڵاقه‌كانی من چاك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش منیان به پاره له پیاوێكی نابینا له گوندی (ح) ماره كرد و دوای شه‌وێك له هاوسه‌رگیری من له‌گه‌ڵ ئه‌و نابینایه‌دا جارێكی تر له هاوسه‌ری یه‌كه‌مم ماره كرامه‌وه و منیان برده‌وه ماڵی مێرده‌كه‌م و خوشكی مێرده‌كه‌شمیان برده‌وه لای براكه‌م.
عائیشه به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ژیانی جار جارێك پێكه‌نینی ده‌هات و جار به‌جاریش بۆ حاڵی خۆی ده‌گریا و له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا گوتی: ساڵان ڕۆیشت و منیش منداڵم نه‌ده‌بوو، ژنی براكه‌شم 4 كوڕی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بوو ، ئه‌وه‌ش وای كردبوو ماڵی خه‌زورانم گاڵته به‌من بكه‌ن و به نه‌زۆك ناوم بێنن و مێرده‌كه‌میان هان ده‌دا تا ته‌ڵاقم بدات، یا ژنێكی ترم به‌سه‌ر بهێنێت، دوای 14 ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریماندا مێرده‌كه‌م نیوه شه‌وێك بوو منی له‌خه‌و هه‌ڵساند و پێی گوتم: سێ به‌سێ ته‌ڵاقم دای بڕۆ ده‌ره‌وه له ماڵی من و ژنی نه‌زۆكم ناوێت، بیرمه شه‌وێكی ساردی زستان بوو، به‌فر ته‌واوی دونیای سپی كردبوو ،ماڵی باوكیشم له گوند بوو هه‌رچۆنێك بوو تا به‌یانی له ته‌ویله‌ی مانگاكانماندا ڕۆژم كرده‌وه و بۆ سبه‌ینه‌كه‌ش مێرده‌كه‌م زانی كه له ته‌ویله‌كه‌م هاته لام و قورگی پڕ له گریان بوو پێی گوتم : له تاو تۆ تا به‌یانی نه‌خه‌وتووم.
عائیشه له‌درێژه‌ی گیڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌یدا گوتی : مێرده‌كه‌م پێی گوتم با كه‌س نه‌زانێت ته‌ڵاقم داوی و به دزییه‌وه ماره‌ت ده‌كه‌مه‌وه و منی به‌سواری ئۆتۆمبێلێك برد بۆ گوندی (ح) و دیسانه‌وه به بڕه پاره‌یه‌ك به كابرا كوێره‌كه به مه‌لای گوند ماره كرامه‌وه‌و مێرده‌كه‌م شه‌و تا به‌یانی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی كابرا كوێر هاتووچۆی بوو له‌ناو ئه‌و سه‌رماو سۆڵه‌ی زستاندا، كه مه‌لا بانگی به‌یانی دا خۆی كرد به ژووره‌وه‌داو به كابرای كوێری گوت ته‌ڵاقی بده، ئه‌ویش منی ته‌ڵاقدا و منی برده مزگه‌وت و به‌و سه‌حه‌ری به‌یانییه لای مه‌لای گوند ماره‌ی كردمه‌وه و بردمیه‌وه ماڵ.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ جاری سێیه‌م و دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵی تر به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌ماندا من هه‌ر نه‌متوانی منداڵم ببێت و مێرده‌كه‌م ژنی به‌سه‌ر هێنام و هه‌وێكه‌م دوای گواستنه‌وه‌ی به چه‌ند مانگێك دووگیان بوو ، ئه‌و زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵمداو تاوای كرد كه مێرده‌كه‌م بۆ جاری سێیه‌م ته‌ڵاقم بدات و ڕه‌وانه‌ی ماڵه باوانمی كردمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وجاره ته‌واوی ئامۆزا‌و براكانم به چه‌قۆو داسه‌وه هاتنه سه‌ر ماڵی خه‌زوورم و مێرده‌كه‌میان ناچار كرد من بخوازێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و جاره زۆر جیاواز بوو ،چونكه كابرا كوێره دوای ئه‌وه‌ی منیان بۆ سێیه‌م جار لێ ماره‌كرد، منی ته‌ڵاق نه‌ده‌دا و ده‌یگوت من ئه‌و ژنه ته‌ڵاق ناده‌م و به موڵكی خۆمی ده‌زانم.
دوای لێدان و پێكدادانێكی زۆر له كابرای نابینا، منی ته‌ڵاقدا و له مێرده‌كه‌م ماره‌یان كردمه‌وه و ئێستاش خاوه‌نی 5 منداڵم و چونكه ئێستا منداڵم هه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر باش بووه بۆم.
ماره به‌جاش له ڕوانگه‌ی دینه‌وه ڕه‌وایه یا نا؟
عومه‌ر چنگیانی، مامۆستا و پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی خه‌دیجه‌ی كوبرا له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به‌ماره‌به‌جاش ڕایگه‌یاند: شتێ نییه به ناوی ماره به‌جاش له دینی ئیسلامدا و جائیز نییه و ماره‌یی ئافره‌تێك له پیاوێك نایه‌ت به‌م ته‌عبیره.
چنگیانی گوتیشی: كاتێك پیاوێك خێزانه‌كه‌ی خۆی به جارێك و به هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی، ته‌ڵاق ده‌دات و هیچ ده‌رفه‌تێك ناهێڵێته‌وه بۆ مانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا، ئه‌و ئافره‌ته بۆی هه‌یه هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بداته‌وه، جا ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك بوو له هاوسه‌ری دووه‌می جیا بوویه‌وه، یان هاوسه‌ره‌كه‌ی مرد ، دوای 6 مانگ یا ساڵێك ده‌توانێت شوو به هاوسه‌ری یه‌كه‌می بكاته‌وه، چونكه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه نوێده‌بێته‌وه و وه‌كو هاوسه‌رگیری یه‌كه‌مجاری لێدێته‌وه و پێویستیشه به هه‌مان نه‌ریت و داب و ده‌ستووری دینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌ری یه‌كه‌می ماره بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له سه‌رده‌می كۆندا كاتێك دوو هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه نه‌ده‌گونجان ،جا به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێت، پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاق ده‌دا، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه ڕقه‌كه‌ی خاو ده‌بوویه‌وه په‌شیمان ده‌بۆوه له ته‌ڵاقدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به پێی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوێكی به‌كرێ ده‌گرت، تا ژنه‌كه‌ی خۆی لێ ماره بكات، به‌و پیاوه به‌كرێگیراوه‌شیان ده‌گوت (نێری به‌كرێگیراو) ئه‌و پیاوه شه‌وێك یا ماوه‌یه‌كی كه‌متر له مانگێك له لای ئه‌و ژنه ده‌بوو، پاشان ته‌ڵاقی ده‌دا و هاوسه‌ری یه‌كه‌می ماره‌ی ده‌كرده‌وه و به‌و ماره كردنه‌ش ده‌وترا ماره به‌جاش.
ئه‌و بانخوازه دینیه گوتیشی: له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر (خ.ر) دا ئه‌و عورفه دینییه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نه‌بوو و سزای ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌درا كه به‌و جۆره هاوسه‌ره‌كه‌ی ماره ده‌كرده‌وه.
گوتیشی: له كاتێكدا دوو هاوسه‌ر لێك جیاده‌بنه‌وه و دواتر له جیابوونه‌وه‌كه‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ده‌یانهه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌كتری، پێویسته له نێوان خۆیاندا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و له‌و مه‌جلیسه‌دا كه به‌ستراوه بۆ ماره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه له پیاوێكی تر، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ماره به‌جاش یان هاوسه‌رگیری كاتی نه‌دات، چونكه ناوهێنانی خودی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له دیندا بێزراوه و قبوڵكراو نییه.
كۆمه‌ڵناسان له‌باره‌ی ماره به‌جاشه‌وه چی ده‌ڵێن..
له لایه‌كی تره‌وه "زریان كاكه‌یی" مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و پسپۆڕی كۆمه‌ڵناسی به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌تلایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ماره‌به‌جاش له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بوونی نه‌بووه و به‌ڵكو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له ناو توێژێكی دینیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و هه‌بووه و وه‌ك نه‌ریتیك دوو هاوسه‌ر په‌یڕه‌ویان كردووه كه له‌یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و نه‌ریته ده‌رچه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه بڕیارێكی به په‌له‌ی داوه و ئه‌و ماره به‌جاشه‌ش وه‌ك مه‌رج دانراوه كه ئافره‌ته‌كه ماره‌ی ببڕدرێ له پیاوێكی تر و دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوسه‌ره‌ی خه‌وت، ده‌بێت لێی جیاببێته‌وه و ئینجا له هاوسه‌ری یه‌كه‌می ماره بكرێته‌وه.
له باره‌ی به‌های ئه‌و نه‌ریته له زانستی كۆمه‌ڵناسی و له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا زریان كاكه‌یی گوتی: كۆمه‌ڵناسی به دڵنیاییه‌وه ماره به‌جاش وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ئه‌مڕۆ نابینێت، چونكه زانستی كۆمه‌ڵناسی كار له‌سه‌ر مرۆڤی ئازادی هۆشمه‌ندی به‌رهه‌مدار ده‌كات و پێویسته مرۆڤ هه‌موو كات به عه‌قڵه‌وه بڕیار بدات و بیر له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان بكاته‌وه و نابێت له كاتی هه‌ڵچونیدا بڕیار له‌سه‌ر هیچ شتێك بدات ،جا چی بگات به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، خۆ ئه‌گه‌ر له كاتی ئاگایی و به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لاش دوو هاوسه‌ر له‌یه‌ك جیا بوونه‌وه، ئه‌وا خۆی له خۆیدا له‌و جیابوونه‌وه‌یه‌دا جۆرێك له جوانی سه‌ركه‌وتن و خۆشی هه‌یه، چونكه دوو تاكی ئازادی هۆشمه‌ندی به‌رهه‌مدار كه هاوسه‌ری یه‌كترن و ده‌زانن كه له‌گه‌ڵ یه‌ك بوونیان زیان به‌ر ژیانیان ده‌گه‌ێنێت جیاده‌بنه‌وه.
گوتیشی: كۆمه‌ڵناسی دیارده‌كه وه‌ك چاره‌سه‌ر نابینێت به‌ڵكو ئه‌مه چاره‌سه‌ری دینێكی تایبه‌ته له زه‌مه‌نێكی دووردا كه زۆر ده‌مێكه به‌جێماوه و له ئێستادا كاری پێناكرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵناسی كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مداری مه‌ده‌نی ده‌كات و ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ی هاوسه‌رگیریش هاورده كراوه و له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا بوونی نییه، چونكه كورد ڕه‌سه‌نه و ئه‌م كرده‌یه‌ی پێ قبوڵناكرێت.
له‌باره‌ی بوونی ئه‌و فۆرمه له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا زریان كاكه‌یی گوتی: ئه‌و فۆڕمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاریی و ئاگایی له سیستمی په‌روه‌رده‌كردنی تاكدا، چونكه تاكی هۆشیار په‌نا بۆ كرده‌ی نامۆ و ناباو نابات، ئۆباڵی هه‌بوونی ئه‌و دیارده‌یه له ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌یی و كاتێك تاك به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئه‌رێنی په‌روه‌رده كرا، تاكێكی به‌ئاگای مه‌ده‌نی ئازادی لێده‌رده‌چێت و ئه‌و نه‌ریته نه‌ویسته وه‌رگیراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و له ناو كولتوور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا جێگه‌یان ناكاته‌وه.
كاكه‌یی گوتیشی: ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێمای جوانییه و به جوانی ناسراوه ، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو ماره‌به‌جاشی پێكرا، ئه‌و جوانییه له‌ده‌ستده‌چێت و هاوسه‌ره‌كه‌ی تا هه‌یه وێنای ئه‌و كاته‌ی له چاو ده‌رناچێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دراوه به پیاوێكی تر و دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵكردۆته‌وه و نه‌ریتی ماره‌به‌جاش ئافره‌ت مۆر ده‌كات و وای لێده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا دیار بێت و به چاوێكی جیاوازتر ببینرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌كرێت بێ ماره‌به‌جاش پیاوێك دووباره هاوسه‌ره‌كه‌ی كه لێی جیابووه‌ته‌وه بكاته‌وه هاوسه‌ری خۆی ئه‌و پسپۆره‌ی كۆمه‌ڵناسی گوتی : بۆ نا ده‌كرێ به جوانتر له جاران هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكاته‌وه و بیكاته‌وه به خێزانی خۆی، به‌مه‌رجێك هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌یاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه بۆجاری دووه‌م گه‌یشتبێتنه ڕێككه‌وتن.
گوتیشی ماره‌به‌جاش زۆر نه‌ریتێكی زۆر نامۆ و كێشه‌داره و لای هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه، زۆر به ئازاره و تاڵه، بۆیه پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌دا كارێكی ڕیشه‌یی بكرێت بۆ بنبڕكردنی ئه‌و نه‌ریته‌و سه‌رجه‌م نه‌ریته‌كانی تر كه له به‌ها مرۆییه‌كانی مرۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
تێبينى/ عائیشه ناوێكى خوازراوه
راپۆرت: ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.