Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

روسیا: پێویسته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان کوردانی رۆژئاوا و دیمه‌شق له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بکرێت

ده‌بێت راسته‌وخۆش هه‌ر به‌ رێگای گفتوگۆدا بڕۆین
کوردستان TV
100%


بەپێی هەواڵێكی روسیا (الیوم)  سێرگی ڤێرچینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژە به‌وه‌ ده‌كات، رووسیا پشتیوانی هه‌رجۆره‌ دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی سووریا ده‌كات.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایدەگەیەنێت، پێویسته‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان كوردانی رۆژئاوا  و دیمه‌شق له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ بكرێت ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌یان پشتیوانی هه‌رجۆره‌ دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.
 
سێرگی ڤیرشینین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌كی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ربڕی و ئاشكرایكرد باس له‌ چه‌ندین بژارده‌ بۆ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا كراوه‌، باشترین مژاریش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان كورد و به‌رپرسانی دیمه‌شقه‌ له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتیشی: كوردانی سوریا به‌شێكی دانه‌بڕاون له‌ گه‌لی سوریا، ئه‌وان له‌ سوریا ژیاون و هه‌ر له‌ سوریایه‌كی یه‌كپارچه‌ و یه‌كگرتووشدا ده‌ژین.

سێرگی ڤیرشینین دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق به‌ گفتوگۆ كردوه‌ و ده‌ڵێت: روسیاش له‌لای خۆیه‌وه‌ پشتیوانی له‌و جۆره‌ گفتوگۆیه‌ ده‌كات و ده‌بێت راسته‌وخۆش هه‌ر به‌ رێگای گفتوگۆدا بڕۆین.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.