Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 00:54

مەحموود عوسمان: لێک نزیکبوونه‌وه‌ى بۆچوونى لایه‌نه‌کانى کوردستان ئومێدبەخشە

عوسمان: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ دۆخی ئێستای كوردستان زۆر گرنگە
کوردستان TV
100%

مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، ڕایده‌گه‌ینێت" كۆبوونەوەو لێكنزیكبوونەوەی بۆچوونی پارته‌ براوەكانى كوردستان بۆ ڕێككەوتن لەمەڕ پێكهێنانی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەت و پەرلەمان، ئومێدبەخشە و لە بەرژەوەندیی خه‌لكى كوردستان دایە".

مەحموود عوسمان گوتیشی" گرینگە ڕۆژی 18ـی شوبات پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پاشان هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەستی پێبكرێت.

ئەو سیاسەتمەدارە بۆ مالپه‌رى فه‌رمى پارتى ئاماژەی به‌وه‌شدا، كه‌ پێكهێنانی حكوومەت، گرنگە بۆ ئەوەی بە زوویی لە ڕێگەی گفتوگۆوە هەوڵی چارەسه‌ركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا بدەن".

وتیشى" سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ دۆخی ئێستای كوردستان زۆر گرنگە، كە پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیهاندا بەهێزتر دەكات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.