Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 17:54

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ: پێناسی نوێی گومرگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی که‌مده‌رامه‌ت داڕێژراوه‌

پێناسی نوێی گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق جێبه‌جی ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستان و عێراق لابران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق بریاردرا به‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌م خاڵه‌ گومرگیانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كه‌ به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 دانران كه‌ بووه‌ بارگرانیه‌كی قورس به‌سه‌ر بازرگان و هاووڵاتیان.

ئه‌مڕۆ ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شارۆچكه‌ی پردێ گوتى: له‌مڕۆ 17-2-2019وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی پێناسی نوێی گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ له‌دیاریكردنی پێناسی گومرگی عیراقدا ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌ بنچینه‌ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جوله‌ی بازرگانی له‌ عێراقدا به‌ گشتی دروست ده‌كات.

گوتیشى پێناسی نوێی گومرگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی كه‌مده‌رامه‌ت و مامناوه‌ند داڕێژراوه‌ و  پێناسی گومرگی هاوبه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

سامان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەش کرد ئەم بڕیارە کارێکی شیاو و گونجاو بوو کە ئاسۆیەکی نوێ و ڕوون ئەخاتە بەردەم جووڵەی بازرگانیی نێوان هەولێر و بەغدا .

رۆژى شه‌ممه‌ لابردنى خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى عیراق و یه‌كخستنى سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌ سنورییه‌كان كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

لە دوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، چەندان خاڵی گومرکیی نایاسایی لە نێوان کەرکووک هەولێر، مووسڵ بۆ دهۆک و سلێمانی بۆ کەرکووک دانران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.