Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:19

ئەمەل کوردە گۆرانیه‌ک بە هەردوو زمانی کوردی و یۆنانی دەڵێتەوە

خاوەنی 30 كاری هونه‌رییه‌
کوردستان TV
100%

 بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی  ڤالانتاین خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش"  ئەمەل سەعید كوردە " تازەترین بەرهەمی  هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك بە ناونیشانی (پەلەمەكە) پێشكەش بە هەوادارانی ده‌كات .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ لەو دوا بەرهەمە هونەریەی خۆیدا داهێنانی تازەی كردوە و گۆرانیەك لەسەر شێوازی فۆلكلۆری و بە هەردوو زمانی كوردی و یۆنانی دەڵێتەوە .

گۆرانی په‌له‌مه‌كه‌ هۆنراوەكەی " بەڵێن سەنگاوی "  نووسیویەتی و ئاوازەكەی "  زاغۆرێۆس " دایناوە كە ئاواز دانەرێكی دیاری یۆنانیە و هونەرمەند " ڕۆژ كەریم "  یش موزیكەكەی رێك خستووە و بۆی دابەشیوە.

 ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌  لە شاری كەركووك لە دایك بوە و لە تەمەنی 17 ساڵیدا لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەركەوتوە و گۆرانیی چڕیوە و لە تەمەنی 21 ساڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردوە، ئەو خاتوونە خاوەنی 30 كاری هونەری و زیاتر لە 20 كلیپ و ئەلبوومێكی هەشت تراكیە .

جێی باسه‌ ، لە ساڵی 2004 وە ڕوویكردۆتە هەندەران و له‌ ئێستادا لەگەڵ خانەوادەكەیدا لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.