Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:33

وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا: ده‌بێ رێگری له‌ قوربانی بوونی کوردانی سووریا بکه‌ین

پارلی: تا ئێستا هیچكه‌س نازانێت دوای به‌كرده‌یی بوونی ئه‌م بڕیاره‌ چۆن باردۆخێك له‌ ناوچه‌كه‌دا دێته‌ ئاراوه‌
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا: ده‌بێ رێگریی له‌ قوربانیی بوونی كوردانی سووریا بكه‌ین
کوردستان TV
100%

فلۆڕانس پارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و به‌تایبه‌تیی شه‌ڕڤانه‌ كورده‌كانی سووریا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت نابێ رێگه‌ بده‌ین ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه‌ ببنه‌وه‌ به‌ قوربانیی جه‌نگی چه‌ند ساڵه‌ی سووریا.

خاتوو پارلی رۆژی رابردوو له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ی كرد به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاكی سووریا، دواتریش باسی قۆناغی دوای ئه‌و ده‌رچوونه‌ كرد و ئه‌وه‌ی كه‌ چی به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ دێت كه‌ له‌ دژی چه‌كدارانی داعش ده‌جه‌نگن و وتی: تا ئێستا هیچكه‌س نازانێت دوای به‌كرده‌یی بوونی ئه‌م بڕیاره‌ چۆن باردۆخێك له‌ ناوچه‌كه‌دا دێته‌ ئاراوه‌.

دواتر وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌: ئێمه‌ ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بده‌ین تا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و شه‌ڕڤانانی كوردی سووریا بپارێزین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.