Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:36

سه‌رۆکوه‌زیرانی ژاپۆن ستایشی تره‌مپ ده‌کات

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌ په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%


سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی خۆی به‌دوورگرت له‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تكای ئیداره‌ی واشنتۆن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كاندید ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ.

ئابێ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی ده‌نگۆكانه‌وه گوتی: ''له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ٥٠ ساڵه‌ی تایبه‌ت به‌ ئاشكرانه‌كردنی كاندیده‌كان و پێشنیازه‌كانی كۆمیته‌ی نۆبڵ، ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه‌ قسه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكه‌م".

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئابێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی بوودجه‌ی باڵی خوارووی په‌رله‌مان ستایشی تره‌مپ-ی كرد و گوتی: ''تره‌مپ سووره‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی بۆ كێشه‌كانی مووشه‌ك و ئه‌تۆمی كۆریای باكوور" و راشیگه‌یاند کە ساڵی رابردوو ئه‌مریكا و كۆریای باكوور كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یان ئه‌نجام دا.

رۆژنامه‌ی ژاپۆن ئاساهی شیمبون نوسیبووی، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ دوای لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم كه‌ مانگی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو، ''تكای نافه‌رمی'' له‌ حكوومه‌تی ژاپۆن كردووه‌ تاكو تره‌مپ بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی پێشنیاز بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ -  AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.