Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:40

بۆچی زۆربه‌ی تاکی کورد ورگی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ لاوازیشن؟

ئه‌م هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

كێشه‌ی سه‌ره‌كی تاكی ئێمه‌  قه‌ڵه‌ویه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش هه‌بوونی ورگه‌، ئه‌م كێشه‌ییه‌ش وا له‌ تاك ده‌كات به‌رده‌وام بیر له‌ ڕێچاره‌یه‌ك بكاته‌وه‌ تا چه‌وری ورگی بتوێنێته‌وه‌ و له‌و زیاده‌ كێشه‌ ڕزگاری ببێت، چونكه‌ ئه‌و زیاده‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی و ده‌رونی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ دروست ده‌كات كه‌ ورگی هه‌یه‌ و كێشی زیاده‌.

لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ كۆمه‌ڵه‌ هۆكارێك بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ورگ دروست ببێت:

  1. به‌یه‌كه‌وه‌ خواردنی برینج و نان له‌ شه‌واندا، خواردنی برینج و نان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ژه‌می ئێواره‌دا هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ شه‌وانه‌ مرۆڤ كه‌م جوڵه‌ ده‌كات، به‌مه‌ش چه‌وری و كاربۆهیدراته‌كه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ و ناسووتێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌ڵكه‌بوونی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی سكدا و ورگ دروست ده‌كات.
  2. نه‌خواردنی یان كه‌مخواردنی نانی به‌یانی.
  3. خواردنی ماینوز و شه‌كر و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان.
  4. خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (مه‌شروب) و ماده‌ كحولییه‌كان.
  5. كه‌مخه‌وی و سترێس.
  6. زۆر خواردن و كه‌م جوڵان و خه‌وتن له‌سه‌ر نان خواردن.
  7. وه‌رزش نه‌كردن و پیاده‌ ڕه‌وی نه‌كردن.
  8. زۆر خواردنی فاست فوود.

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ناڕێكی له‌ سیستمی خۆراك و نه‌خواردن یان كه‌مخواردنی سه‌وزه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان و كه‌مخواردنی میوه‌ و كه‌م ئاوخواردنه‌وه‌ هۆكارن بۆ گه‌وره‌بوونی ورگ و زیابوونی كێشی جه‌سته‌.

سه‌رچاوه‌/ زانیاری ته‌ندروستی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.