سیناتۆر تۆم كاتن نوێنه‌ری ویلایه‌تی ته‌كساسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌م وڵاته، له وه‌ڵامی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی كه وتبووی دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا هه‌رگیز كۆتایی پێنایه‌ت، وتی تۆ پێش ئێمه ده‌مریت پیره پیاو.
ئه‌م سیناتۆره له لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ری خۆیدا له‌مباره‌یه‌و له وه‌ڵامی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خهمهنهئی رێبه‌ری ئێران هه‌روه‌ها نووسیویه‌تیی: تۆ پێش ئه‌و كه‌سانه ده‌مریت كه ئاواتی مه‌رگیان بۆ ده‌خوازیت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه رێبه‌ری ئێران له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئێران‌دا وتبووی: دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا هه‌رگیز كۆتایی پێنایه‌ت و مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا واته مه‌رگ بۆ دۆناڵد ترامپ و جۆن بۆڵتن و پۆمپیۆ، واته مه‌رگ بۆ ئه‌و سیاستهوانانهی كه له ئێستادا له ئه‌مریكا له‌سه‌ر كارن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ عه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.