دیمیترای پێسكۆڤ گوته‌بێژی ڤلادیمێر پوتنى سه‌رۆكی رووسیا له دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت"ى توركی پێداگیرى له‌سه‌ر پاراستنى مافى كورد له سووریا ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ینێت" ده‌بێت كورد له داهاتووى سوریادا پێگه‌ى هه‌بێت و مافى ته‌واوى خۆى وه‌رگرێت .
ناوبراو له‌و دیمانه‌یه‌دا باسى ره‌وشى ژیانى ئاواره‌كانى كورد له توركیا ده‌كات و ده‌لێت" ده‌بێت ره‌وشى سوریا ئارام بكرێته‌وه، تاكو ئاواره‌كان بێ دوودلى و مه‌ترسیه‌وه روویان له وولاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و ژیانى ئاسایی له چوارچێوه‌ى ولاتێكى ئه‌مندا بگوزه‌رێنن.
پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سێرگی ڤێرچینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو، كه پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان كوردانی رۆژئاوا و دیمه‌شق له رێگه‌ی گفتوگۆوه بكرێت و رووسیا پشتیوانی هه‌رجۆره دانووستانێكی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.