كیوی له‌خۆشترین جۆری میوه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ره‌گه‌زه خۆراكییه گرنگه‌كان بۆ ته‌ندروستی له‌ش، وێبسایتی Healthline راپۆرتێكی له‌باره‌ی دیارترین سوده‌كانییه‌وه خستۆته‌روو.
كیوی ڤیتامین سی ، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم، فسفۆری تێدایه كه‌بۆ له‌ش پێویست و گرنگه.
١. خواردنی كیوی به‌به‌رده‌وامی ھاوكاره له‌به‌ھێزكردنی سستمی به‌رگری له‌ش و سنورداركردنی توشبون به‌نه‌خۆشییه‌كان
٢. به‌سووده بۆ ته‌ندروستی پێست به‌وپێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین سی و ماده‌ی كۆلاجین كه‌به‌خواردنی چرچی پێست كه‌م ده‌بێته‌وه.
٣. به‌ھۆی بوونی دژه ئۆكسانه‌وه به‌سوده بۆ سنورداركردنی توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
٤. له‌و میوانه‌یه كه‌سوتاندنی چه‌وری زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌ھۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵه‌وه كه‌ریخۆڵه و گه‌ده ده‌جوڵێنێت و چه‌وری ده‌سوتێنێت.
٥. ئه‌گه‌ری توشبون به‌قه‌بزی ناھێڵێت
٦. توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ناھێڵێ
٧. باشترین جۆری میوه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به‌ئه‌نیمیا و كه‌می ئاسن له‌له‌شدتا.
٨. رێژه‌ی فشاری خوێن رێك ده‌خات و ناھێڵێ به‌رزبێته‌وه و ده‌یپارێزێ له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
سه‌رچاوه / SNN
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.