به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه 18ى شوباتى 2019، تیرۆریستێك به سوارى پاسكیله‌وه له شه‌قامێكى قاهیره ده‌سوڕایه‌وه و له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه هه‌وڵى گرتنی درابوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر بكرێ خۆى به پۆلیسه‌كان ته‌قانده‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى میسر ناسنامه و وێنه‌ى تیرۆریستهكهى بڵاوكرده‌وه و ناوى ئه‌لحه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵایه و ته‌مه‌نى 37 ساڵه و پێشتر پۆلیس به دواى خۆكوژه تیرۆریسته‌كه ده‌گه‌ڕان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو بومبێكى له ته‌نیشت مزگه‌وتێك له جیزه دانابوو.
ته‌قینه‌وه‌كه له زقاقى ئهلدهردیرى له گه‌ڕه‌كى ئهلدهرب ئه‌ل ئه‌حمه‌ر له قاهیره نزیك مزگه‌وتى ئه‌زهه‌ر رووى داوه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه دوو كارمه‌ندى پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا و سێى دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.