رۆژی 17- 15/2/2019 كۆنفرانسی جیهانیی میوشن به‌ڕێوه‌چوو، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی بانگهێشت كرابوون و هاوشانی ده‌یان سه‌ركرده‌و گه‌وره به‌رپرسی وڵاتان به‌شدارییان تێدا كرد، له ماوه‌ی 3 رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا، چه‌ندین بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به پرسه سه‌ره‌كیه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازی و ئابووری له جیهان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، ره‌وشی عێرا ق و هه‌رێمی كوردستان وشه‌ڕی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه‌و ئاریشه‌ی سوریا‌و داهاتووی ناوچه‌كه باسێكی گه‌رمی وتار‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
كۆنفرانسی میونشن
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، کۆنفرانسێکی ساڵانەیە، وه‌ك لوتكه‌و سه‌كۆیه‌كی جیهانی وایه بۆ تاوتوێی پرسه‌كانی ئاسایش و سه‌ربازیی ، لە ساڵی 1963ەوە بەڕێوەدەچێت ، ماوه‌كه‌ی 3 رۆژه، له شاری میوشنی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌درێت ، سه‌ركرده‌و گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان تیایدا به‌شدار ده‌بن. كۆنفرانسه‌كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه ناوی (دیداری جیهانی بۆ زانستی سه‌ربازیی) بووه، دواتر گۆڕاوه بۆ (كۆنفرانسی میوشن بۆ ئاسایش).
رۆژی هەینی 15-2-2019 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ژماره پهنجاوپێنجهمینی کۆنفرانسه‌كه دەستیپێکرد، تیایدا زۆر كه‌سایه‌تی سیاسی و دیبلۆماسی و توێژه‌ر ئاماده بوون ، له‌نێویاندا 40 سەرکردەو 50 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگری و ده‌یان كه‌سایه‌تی پله‌باڵای دیكه‌ی وڵاتان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون.
له کۆنفرانسی ئه‌مساڵدا چەند بابەتێكی سەرەکی ئه‌جێندای باس و خواسته‌كانی به‌شداربوان بوو كه په‌یوه‌ست بوون به كێشه‌و ململانێ و كێبڕكێ سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و تهكنهلۆژیاییهكان له ته‌واوی جیهان و له نێوان وڵاتان و كیشوه‌ره‌كان تا ناوخۆی وڵاتان و هه‌روها پرسی تیرۆر.
به‌شداریی شاندی هه‌رێمی كوردستان
ساڵانێكه شاندی هەرێمی کوردستان به فه‌رمی بۆ كۆنفرانسه‌كه بانگێهشت ده‌كرێت ، ئه‌مساڵیش شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانى راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی بانگهێشت كرابوون و به‌شدارییان له كۆنفراسه‌كه‌دا كرد.
له میانه‌ی به‌شداربوونیان و له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان لەگەڵ ژمارەیەک بڕیاربه‌ده‌ست و بەرپرسی باڵای وڵاتان ئه‌نجامدا، لەوانەش نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئێران، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، هەروەها لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی بەریتانیا، ئەڵمانیا و تورکیا ، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران ، وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات و بەشێک لە كۆنگریسمانانی ئه‌مریكا و پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەڵمانیا ، كه له هه‌ریه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا تاوتوێی پەیوەندییەكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و وڵاتانه و شەڕی داعش و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو رۆڵی پێشمه‌رگه‌و پرسەکانی ناوچەکە کراون.
پوخته‌یه‌ك له گرنگترین كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی كوردستان
یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كانی نێوان مه‌سرور بارزانى و ئه‌ندامانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دا بوو ، له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا شەڕی داعش و پێشهاتەکانی عێراق و بارودۆخی سوریا تاوتوێکرا. جەیمس جێفری رێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعشدا دەربڕیووە. هه‌ردوولا هاوڕابوون کە سەرەڕای شکستی مەیدانی داعش، به‌ڵام هێشتا ئایدیۆلۆژییەکەی وەک هەڕەشە ماوەتەوە.
لە كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یاندا، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا تاوتوێی شەڕی دژی تیرۆر و دۆخی ناوچەکەیان کرد. دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە لێدوانێكیدا وتی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجامدا، خۆشحاڵبووم کە جارێکی دیکە دۆستە کوردەکانمان بینینەوە. بەدڵنیاییەوە هەمیشە جێگەی بایەخمە بە گرنگییەوە گوێ لە نیگەرانییەکانی هەرێم بگرم، قسەمان لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوانمان کرد، بۆ نموونە، نەخۆشخانەکەی پێشمەرگە و هەروەها مەشقکردن بە پێشمەرگە لە هەولێر و لە ناوچەکە. لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین وتی : ئێمە بە گەشبینییەوە چاودێری پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەکەین و هیواخوازین حکومەتێک بێت هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت، ئەمە لەبەرژەوندی ناوچەکەیە و هیواخوازین بەزوویی بێت یان دەرنگ، پێشوازی لە حکومەتی نوێ بکەین.
هه‌روها شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروربارزانى لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، محەممەد جەواد زەریف قسەی بۆ میدیاكان کرد و رایگەیاند : کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو، ئێمە پێشتر سەردانێکی گرنگمان بۆ عێراق و کوردستانی عێراق ئەنجامدا، خۆشحاڵبووم بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لەوێ لێمکرا. هه‌روها وتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئێمە باسی پەیوەندی دوولایەنەی ئێرانمان کرد لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کارەکانی پەرلەمانمان کرد، لە گفتوگۆکاندا بە هەمان شێوە باسی کێشەکانی ناوچه‌كه، دۆخی سوریا و رۆژهەڵاتی فورات و سەروەری خاکی سوریا کرا و، قسەمان لەسەر ئەوە کرد: چۆن دڵنیابینەوە لەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو دەبێت.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كانیان، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گاڤین ویلیامسن ، وەزیری بەرگری بەریتانیا كۆبوونه‌وه. دوای کۆبوونەوەکە، ویلیامسن رایگه‌یاند: زۆر پرسیان تاوتوێ کردووە و پاڵپشتی کورد بوون و بەردەوامیش دەبن، لەبارەی مانەوەی سەربازانی بەریتانیا لە عێراق، ویلیامسن وتی: لەگەڵ عێراق بە گشتی پەیوەندییەکان لەسەر چەندین ئاست بەردەوام دەبن.
دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی شاندی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى راوێژكاری ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دا بوو ، له كۆبوونه‌وه‌یاندا بابەتی ئەمنیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرهەڵدانەوەی داعش باسی لێوەکرا، هەروەها باس لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی فیدڕاڵی و هێزەکانی پێشمەرگە
راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.