پ - هه‌ڵۆ جه‌باری.. له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك، چوار كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ته‌وه برینداركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه رایگه‌یاندووه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵماسی شاری كه‌ركووك، چوار كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ته‌وه برینداركراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گوتیشی: سه‌ره‌تا ده‌مه‌قاڵێ له نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی لیوای 61ی هێرشی كردۆته سه‌ر پۆلیسه‌كان شه‌ڕ له نێوانیان دروست ده‌بێت و كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ بریندار ده‌بن.
لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عیراق، له‌ماوه‌ی رابردوودا دۆسیه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركووكیان له بڕی هێزه‌كانی دژه‌ی تیرۆری عیراق گرته‌ده‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.