Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:44

له‌ هه‌ولێر پێشانگای تایبه‌تی " سامان عه‌لی " ده‌کرێته‌وه‌

كەسانی ناو وێنەكان پاڵەوانی چیرۆكەكانمن
کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە 2019/2/20 کاتژمێر 10ـی بەیانی، ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵا پێشانگەی تایبەتی تاریك و ڕوونی فۆتۆگرافەری كورد  " سامان عەلی "  لە سەنتەری ڕۆشنبیری قەڵا دەكەنەوە .

ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ فۆتۆگرافە " سامان عەلی " ئاشكرایده‌كات ،  تاریك و ڕوون لە ناوی دیوانە شیعرەكەی مامۆستا " هێمن موكریانی " خواستووە بەڵام بە مەبەستێكی جیاواز بەكارم هێناوە .

سامان وتیشی ، بە بۆچوونی من ڕەش و سپی گوزارشتێكی ڕاستگۆیانەی دنیا بینینە، كەسانی ناو وێنەكانم فیگەری فۆتۆگرافی نین، بەڵكو پاڵەوانی چیرۆكەكانمن، پێكەوە بەسەرهاتی یەكتری دەگێرنەوە .

جێی باسه‌ پێشانگاكه‌  تا 5 ی  ئێوارە بەردەوام ده‌بێت .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.