به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، نابێت موچه‌خۆرانی میری كاری شۆفێری ته‌كسی بكه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنمایهیان له‌به‌ر ناله‌باری باری دارایی جێبهجێنهكردوهو به‌دڵنیاییه‌و له‌گه‌ڵ باشبوونی بارودۆخی دارایی، ئه‌و بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
(سدیق محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن پێشتریش ڕێنماییان هه‌بووه كه نابێت موچه‌خۆری میری كاری شۆفێری ته‌كسی بكات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕێنماییه‌كه وه‌ك خۆی كاری پێنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی وتیشی:"ئێستا خۆشبه‌ختانه ئۆمێد هه‌یه بارودۆخه‌كه به‌ره‌وباشبوون بڕوات، من پێموایه هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ باشبوونی بارودۆخی دارایی ڕووده‌كه‌نه ئیشیو كاری تر‌و ئه‌و موچه‌یه‌ش كه وه‌رده‌گرن به‌شی بژێویان ده‌كات".
سدیق محه‌مه‌د ئه‌وه‌ششی ئاشكراكرد، ئه‌وان ماوه‌ی ساڵێك‌و شه‌ش مانگه پرۆژه‌یه‌كیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌كردوه، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ته‌كسی له‌ناو شاری سلێمانی، پرۆژه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت كه زۆرێك لههاوڵاتیانو ته‌نانه‌ت موچه‌خۆرانیش به‌گوێره‌ی پله‌به‌ندیان سودمه‌ند ده‌بن، هاوكات جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌ئاینده‌دا به‌جۆرێك ده‌بێت ڕۆڵی ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدجو قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له(92) هه‌زار ته‌كسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بوونیان هه‌یه له‌ئێستادا كه زیاتر له(30) هه‌زار له‌و ژماره‌یه له‌پارێزگای سلێمانیه.
سه‌رچاوه -Traffic Fm
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.