Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 16:14

له‌ ڕانیه‌ ژنێک له‌ کاتی ئاماده‌کردنی چا سووتا

ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی له‌ %90
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ژنێك له‌ حاجیاوا سووتا و به‌ پێی ڕاپۆڕتی پزیشكیش ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی له‌ %90 ه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ 3 شه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی 5ی ئازاری ناحیه‌ی حاجیاوا ی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ ژنێك به‌ناوی ( هـ . ئـ . ع ) ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پیشه‌ی ژنی ماڵه‌ و دایكی یه‌ك منداڵه‌،  به‌هۆی ئاگره‌وه‌ سووتاو به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 90% بووه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ گوته‌ی خۆی له‌كاتێكدا سوتاوه‌ كه‌ ویستویه‌تی له‌ ماڵی خۆیان چای ئاماده‌ بكات و دواتر بوتڵی غازه‌كه‌ گڕی گرتووه‌ و به‌مه‌ش جه‌سته‌ی سوتاوه‌

ده‌شڵێت: ژنه‌كه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.