ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢٠-٢-٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له نافومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق كرد.
له‌دیدارێكدا، كه كونسوڵی گشتی ژاپۆن له هه‌ولێر ئاماده بوو، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هاوكاری و یارمه‌تییانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه .
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ژاپۆن ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی خواست له سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی داھاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له پێشكه‌ش كردنی هاوكارییه‌كان و به‌شداربوون له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا.
له‌به‌شیكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی رۆڵی كۆمپانیاكانی ژاپۆن له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان كرا و جه‌خت كرایه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكاندا.
هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قولتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن، به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.